رامۆس: مێسی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئارجێنتین دروست كردووه‌

رامۆس یه‌كه‌مجاره‌ به‌مشێوه‌یه‌ باسی مێسی بكات

 دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌بێ لیۆنێل مێسی تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو له‌ مێژووی خۆیدا به‌رامبه‌ر ئیسپانیا، له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كدا سێرخیۆ رامۆس ستایشی لیۆنێل مێسی كرد و گوتی: به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی مێسی له‌ یارییه‌كه‌ كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر تانگۆ دروست كردبوو.

سێرخیۆ رامۆس كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوای سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كه‌یان له‌ دژی ئارجێنتینا گوتی: مێسی یاریزانێكی مه‌زن و تایبه‌ته‌، له‌ ڕووی تاكه‌كه‌سییه‌وه‌ توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، ئارجێنتین به‌بوونی مێسی زۆر به‌هێز ده‌بێت.

رامۆس له‌ باره‌ی ئیسكۆش گوتی: ئیسكۆ یاریزانێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ ئیسپانیا و له‌ ریال مه‌دریدیش خاوه‌نی پێگه‌ و نرخی خۆیه‌تی، زێدانیش متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ ئیسكۆ هه‌یه‌.

رامۆس له‌ لێدوانێكی دیكه‌دا له‌ باره‌ی جیرارد پیكێ گوتی: زۆر دڵخۆشبووم كاتێك هانده‌رانی مه‌درید چه‌پڵه‌یان بۆ پیكێ لێدا، ئێمه‌ كاتێك درێسی وڵاته‌كه‌مان ده‌پۆشین سۆز و خۆشه‌ویستی یانه‌كانمان له‌بیر ده‌كه‌ین.