"مێسی له مۆندیال وه‌ڵامی بۆ ئه‌و شكسته ده‌بێت"
"باشترین پێشنیار بۆ مێسی ده‌كه‌ن"
دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به‌رامبه‌ر ئیسپانیا، میدیاكانی ئارجێنتینا به شێوازی جیاواز لێكدانه‌وه‌یان بۆ داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له مۆندیال كرد.
رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا له چاپی ئه‌مڕۆی به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: لیۆ كاتێك تۆ له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌بێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ین، ئێستا به‌بێ تۆ هه‌ست به شه‌رمه‌زاری و ته‌ریقبوونه‌وه ده‌كه‌ین، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین و دڵنیاین له مۆندیال وه‌ڵامێكت بۆ ئه‌و شكسته ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لا ناسیۆنی ئارجێنتینا نووسیویه‌تی: به‌بێ مێسی ئێمه ناتوانین خۆمان به‌رامبه‌ر هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره رابگرین.
له لایه‌كی دیكه‌وه، (مینۆتی) ئه‌فسانه‌ی پێشووی ئارجێنتین له باره چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌ی له مۆندیال ده‌ڵێت: ئارجێنتین وڵاتی منه و خۆش ده‌وێت، هه‌ڵبه‌ت خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی باشه و خاوه‌نی باشترین یاریزانی مێژووین، به‌ڵام چاره‌نووسی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان به‌هۆی ره‌فتاره خراپه‌كانی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا له مۆندیال له مه‌ترسی دایه.
ماریۆ كیمبس ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجینتینا پێشنیار بۆ مێسی ده‌كات له مۆندیال له هێڵی پێشه‌وه هاوشانی پاوڵۆ دیبالا یاری بكات، نه‌ك گۆنزالۆ هیگواین.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌ورووپا تووشی قورسترین شكست بوو له مێژووی وڵاته‌كه، كاتێك به 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌رامبه‌ر ماتادۆره‌كانی ئیسپانیا دۆڕان.
.jpg)