بارسێلۆنا بۆ یارییه قورسه‌كه‌ی شه‌ممه گرفتی گه‌وره‌ی بۆ دروست بووه
به‌رپرسانی بارسێلۆنا تووشی ترس و نیگه‌رانی بوونه‌ته‌وه
میدیاكانی ئیسپانیا پێش یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی نێوان سێڤییا و بارسێلۆنا له لالیگا هۆشداری ده‌ده‌نه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه و پێشبینی بۆ بێبه‌شبوونی بارسێلۆنا له مێسی و تیر شتیگن له‌و یارییه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه به‌رپرسانی یانه‌ی بارسا به‌هۆی پێكانی لیۆنێل مێسی و تیر شتیگن تووشی ترس و نیگه‌رانی بوون، به‌و پێیه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ره‌و زنجیره‌یه‌ك یاری قورس هه‌نگاو ده‌نێن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه مێسی و شتێگن له بارسێلۆنا پشكنینی پزیشكی ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك له باره‌ی ته‌ندروستیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له گه‌ڕی 30ـی لالیگا، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 21:45 خوله‌كی شه‌و، بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێڤییا، له قۆناخی یه‌كه‌م، بارسا به 2 گۆڵی پاكۆ ئالكاسێر سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد بوو.
پێش ئه‌و یارییه پێگه‌ی ماركای مه‌دریدی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه دڵی هانده‌رانی بارسای توند كردووه و رایگه‌یاند كه بارسێلۆنا پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێڤییا، دوو ئه‌ستێره‌ی كاریگه‌ری له‌ده‌ستداوه كه (مێسی و تیر شتیگن)ـه.