"دۆخی ئارجێنتین ترسناكه و هیچ هیوایه‌كم له مۆندیال پێی نییه"
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی ئارجێنتین: ئه‌وه‌ی من بینیم به‌رامبه‌ر ئیسپانیا كاره‌سات و ترسناك بوو
شكسته گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا زنجیره‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند، ئەمجارەیان خۆرخێ ڤالدانۆی یاریزانی پێشووی تانگۆ بێهیوایی خۆی به‌رامبه‌ر ئەو تیپەی کە ئەو بینیویەتی به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ده‌رده‌بڕێت.
خۆرخی ڤاڵدانۆ كه پێشتر یاریزان و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ریال مه‌دریدیش بووه، ده‌ڵێت: هیچ هیوایەکم نییە بۆ ئەوەی ئارجێنتین بتوانێت رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی رووسیا بکات.
ڤالدانۆ داواش لە سامپاولی راهێنەری هەڵبژارەی وڵاتەکەی دەکات کە بە زووترین کات هەلە زەقەکان چارەسەر بکات.
ڤاڵدانۆ ده‌شڵێت: دوای ئەم دۆرانە دەرکەوت کە تانگۆ زۆر کاری پێویست هه‌یه كه بیكات، هەربۆیە باشتروایە کە راهێنەرەکان زیاتر کار لەسەر ئەم کەم و کورتیانە بکەن، بە پێچەوانەوە تووشی کارەساتی گەورەتر دەبن.
گوتیشی: ئەم ئەنجامانە بۆ ئارجانتینا زۆر ترسناکن و ئەو ئەنجامەی بەرامبەر ئیسپانیا بەدەست هات کارەساتێکی زۆر گەورەیە، تانگۆ نابێت بەم شێوەیە یاری بکات و بدۆرێت، ئەم دۆرانە مانای ئەوەیە کە ئەوان هیچیان ئامادە نەکردووە بۆ مۆندیالی رووسیا، بە بروای من ئەگەر ئەوان لەسەر ئەم ئاستەیان بەردەوام بن و کێشەکان تا ئەو کاتە چارەسەر نەکەن، ئەوا هیچ چانسێکیان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە نابێت.
ڤاڵدانۆ ده‌شڵێت: هیگواینیش دەبێت زیاتر خۆی بۆ ئارجانتینا ماندوو بکات، ئەوەی کە لەم یاریزانە چاوەرێ دەکرێت، ئەوە نەبوو کە بەرامبەر ئیسپانیا بینیمان.
