به‌ فه‌رمی بارسێلۆنا دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانێكی بۆ 3 هه‌فته‌ راگه‌یاند

ژماره‌ یاریزانه‌ پێكراوه‌كانی بارسێلۆنا گه‌یشته‌ 4 یاریزان

لوکاس دینیێ بەرگریکاری بارسێلۆنا له‌ كاتی یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا تووشی پێكان هات و بۆ ماوه‌ی سێ هەفتە لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند كه‌ بەرگریکاری فڕەنسی بلاوگرانا پاش ئەوەی لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کۆلۆمبیا لە نیوەی دووەم داوای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی كرد و بە ناچاری یاریگەی جێهێشت و لەسەر ئاستی  ماسولکەکانی رانی چەپیدا تووشی پێکان بوو.

لوكاس دین ئەمرۆ گه‌ڕایه‌وه‌ بارسێلۆنا و راسته‌وخۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و دەرکەوت کە ئەو بەرگریکارە بۆ ماوەی 3 هەفتە ناتوانێت یاری بکات، بەمشێوەیە دین لە یارییەکانی لالیگا بەرامبەر یانەکانی سێڤییا، لێگانیس و سێلتاڤیگۆ، هەروەها هەردوو یاری چوون و هاتنەوەی بەرامبەر رۆما لە چامپیۆنزلیگ ناتوانێت بەشداری بکات.

سه‌ره‌ڕای پێكانی لوكاس دین، هێشتا سێرخیۆ بۆسكێتس به‌ ته‌واوه‌تی چاكنه‌بۆته‌وه‌ و سبه‌ی پشكینینی پزیشكی بۆ لیۆنێل مێسی و تیر شتیگن ده‌كه‌ن كه‌ گوومان له‌ پێكان له‌سه‌ریانه‌.

لوكاس دین به‌رگریكاری فره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا
لوكاس دین به‌رگریكاری فره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا