ماڕادۆنا: شكسته‌كه‌ی ئارجێنتین پێش مۆندیال وه‌ك قومار و فریودانێكی ركابه‌ره‌كانیه‌تی

ماڕادۆنا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز هاته‌ ده‌نگ

دوای شكسته‌كه‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ئه‌مجاره‌یان، دێیگۆ ماڕادۆنا هاته‌ ده‌نگ و هانی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەدات دۆڕانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئیسپانیا به‌ ئاسایی وه‌ربگرن.

دوای دۆرانە گەورەکەی ئارجانتینا بەرامبەر ئیسپانیا بە ئەنجامی شەش گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك، دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی پێشووی تانگۆ دەڵێت: ''راستە دۆرانێکی قورسە، بەڵام یارییه‌كه‌ دۆستانه‌ و تاقیكاری بوو و نابێت ئەم دۆرانانە بکرێنە پێوەر و پێویستە یاریزانەکان تەنها بیر لە داهاتوو بکەنەوە''.

مارادۆنا لە بەشێکی قسەکانیدا بە تەواوەتی پالپشتی یاریزانانی وڵاتەکەی دەکات و دڵنیاشیان دەکاتەوە کە دەتوانن لە مۆندیالی روسیا ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و یەکێک لە پاڵێواراوانیش بن بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکە.

ماڕادۆنا ده‌شڵێت: ئه‌م ئه‌نجامه‌ پێش مۆندیالی وه‌ك قومارێك و فریودانێك بوو بۆ ركابه‌ره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، بۆیه‌ هه‌موو هاوكێشه‌كان له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ بچووك مه‌كه‌نه‌وه‌.