ته‌رمى سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له رانيه به خاك سپێردرا
له مه‌راسيمێكدا به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى ئيدارى و سياسى و حزبى، ته‌رمى شێخ عه‌زيز به خاك سپێردرا
K24 – هه‌ولێر:
له مه‌راسيمێكى جه‌ماوه‌ريدا، ته‌رمی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، شێخ عه‌زیز، له شاری رانیه به‌خاك سپێردرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له سوید كۆچی دواییكرد.
ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمى به خاكسپاردنى ته‌رمى شێخ عه‌زيز، به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و كه‌سوكاری كۆچكردوو، به خاك سپێردرا.
یه‌كێك له كه‌سوكاری سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له باره‌ى ژیاننامه‌ی شێخ عه‌زیزه‌وه گوتى: هه‌ر له ته‌مه‌نی لاويیهوه تاوه‌كو كۆچی دواییكردنی له خزمه‌ت دۆزی گه‌لی كوردستان بووه.
سكرتیری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ ميرانى، كه ئاماده‌بوویه‌كی رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی ته‌رمی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای خێرخوازی بارزانیی بوو، گوتى: شێخ عه‌زیز هه‌میشه زیندووه و رۆڵێكی گرنگی له‌دوای راپه‌ڕین گێڕاوه و دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌رچی شێخ عه‌زیز په‌روه‌رده‌ی پارتی بووه، به‌ڵام ته‌نیا رۆڵه‌ی ئه‌و حزبه نه‌بووه.
عه‌زیز شێخ ره‌زا، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى رۆژى 22ى ئازار/ مارسى 2018، له ته‌مه‌نى 79 ساڵیدا له وڵاتى سوید كۆچی دواىیكرد.
ژیاننامەی عه‌زیز شێخ ره‌زا
عه‌زیز ره‌زا محه‌ممه‌د، ناسراو به شێخ عه‌زیز، ساڵى 1939 له گوندى (باسه‌ره) ى سه‌ر به قه‌زاى رانیه‌ى پارێزگاى سلێمانى له دایكبووه.
ساڵى 1956 بووه‌ته ئه‌ندامى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان.
ساڵى 1959 روویكردووه‌ته چیكسلۆڤاكیا به مه‌به‌ستى خوێندن و ساڵى 1966 ماسته‌رى له ئه‌ندازیارى كاره‌با به‌ده‌ستهێناوه.
ساڵى 1960 كارگێڕى رێكخراوى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بووه له پراگ.
ساڵى 1962 له ئه‌نجامى بۆردوومانى فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى عێراق دایكى به‌ناوى (زبێده شێخ سه‌مه‌د) شه‌هید بووه.
ساڵى1967 په‌یوه‌ندى به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كردووه و بووه‌ته به‌رپرسى به‌شى ته‌كنیكى ئێزگه‌ى ده‌نگى كوردستانى عێراق.
ساڵى 1970 بووه‌ته كارگێڕى لقى 6ى ئه‌وروپاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
ساڵانى 1971-1975 نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بووه له به‌یروت.
ساڵى1999 به‌شدارى 18 مین كۆنگره‌ى فیدراسیۆنى كۆمه‌ڵه كوردستانییه‌كانى سویدى كردووه.
عه‌زیز شێخ ره‌زا، دواى نسكۆى شۆڕشى ئهیلوول رووى كردووەتە سوید و ساڵى 1999 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستانى ئازاد. ساڵى 2003 بووه‌ته راوێژكارى سه‌رۆك بارزانى.
ساڵى 2005 بووته سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى.
ساڵى 2010 مه‌دالیاى بارزانى نه‌مرى پێبه‌خشراوه.
رۆژى 21/3/2018 كۆچى دوایيكرد.