بارانبارین دەست پێدەكات
خێرای با زیاد دەبێت
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان بە رێژەی جیاواز لە ناوچەكان دەست پێدەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بەشێوەی پچڕ پچڕ باران دەبارێت.

ھەروەھا كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمان تەواو ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی بە لێزمە دەبێت و پلەی گەرمی دادەبەزێت.
