ئه‌گه‌ر ئیسپانیا ببێته‌ پاڵه‌وانی مۆندیال، گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتیان پێده‌درێت

له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی مۆندیال، هه‌ر یاریزانێكی ئیسپانیا خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌ كراوه‌

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا پاداشتی دارایی به‌سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌دات.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌ فێدراسیۆنی ئیسپانیا هه‌شت سه‌د هه‌زار یۆرۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ هه‌ر یاریزانێك و كارگێری هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئه‌گه‌ر ئیسپانیا ببێته‌ پاڵه‌وان مۆندیالی رووسیا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ ئه‌گه‌ر ئیسپانیا ببێته‌ پاڵه‌وان 35 ملیۆن دۆلاری پێده‌بڕێت و هه‌ر به‌م پاره‌یه‌ش یاریزانه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێت.

ئیسپانیا له‌ مۆندیالی رووسیا ده‌كه‌وێته‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كنی پۆرتوگال و مه‌غریب و ئیران یاری ده‌كات، له‌ دوایین یاری دۆستانه‌ی خۆشی گۆڵبارانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجیێنتینی كرد و به‌ 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌ و زه‌نگی مه‌ترسییان بۆ هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی مۆندیال لێدا.