به ڤێدیۆ.. بارسێلۆنا له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی سووپرایزی هه‌بوو
هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی راگه‌یاند
لیۆنێل مێسی سه‌ره‌ڕای پێكرانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، به‌ڵام به‌شداری به‌شێك له مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كانی بارسێلۆنای كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیۆنێل مێسی وه‌كو ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ی سێڤییا له لالیگا، به‌شداری به‌شێك له مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنای كرد، رۆژنامه‌ی سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه مێسی له‌گه‌ڵ پزیشكه ئارجێنتنیه‌كه چووه‌ته باره‌گای مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا و له‌وێشه‌وه چاوی به پزیشكانی یانه‌كه‌ی كه‌وتووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌ناڵی تی ڤی سێی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مێسی مه‌شقه‌كانی به ئاسایی كردووه و ئاماده‌یه بۆ یارییه‌كه‌ی سێڤییا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه پێكانی مێسی له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا به‌هۆی ماندوویی بووه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه یاریكردنی مێسی به‌رامبه‌ر سێڤییا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و ره‌نگه پشووی پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی رۆما ئاماده بێت.
جگه له مێسی هه‌روه‌ها مارك ئاندرێ شتیگن دوای ئه‌و پێكانه‌ی له كه‌مپی مه‌شقی ئه‌ڵمانیا تووشی بوو سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا.