ئهفيخاى ئه‌دره‌عى: به فه‌تواى زانايانى سعووديه خۆپيشاندان "حه‌رامه"
بڕياره سبه‌ى هه‌ينى، له رۆژى جيهاندا (خاك)دا، خۆپيشاندانى فراوانى فه‌له‌ستينييه‌كان ئه‌نجامبدرێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى هه‌ينى، له رۆژى جيهاندا (خاك)دا، خۆپيشاندانى فراوانى فه‌له‌ستينييه‌كان ئه‌نجامبدرێت. ئهفيخاى ئه‌دره‌عى، گوته‌بێژى سوپاى ئيسرائيل، رايگه‌ياند، به گوێره‌ى فه‌تواى زانايانى سعووديه، خۆپيشاندان "حه‌رامه".
خۆپيشاندانى سبه‌ى فه‌له‌ستينييه‌كان له ژێر ناوى "رێپێوانى گه‌وره بۆ گه‌ڕانه‌وه" ئه‌نجامده‌درێت.
خۆپيشاندانه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕينى (70 ساڵ) به‌سه‌ر "كاره‌سات"ى فه‌له‌ستين و دامه‌زراندنى ئيسرائيلدا.
فه‌وزى به‌رهوم، گوته‌بێژى ره‌سمى بزووتنه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئيسلامى فه‌له‌ستين(حه‌ماس)، له رێى لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيويه‌تى: "رێپێوانهكهمان جۆرێكه له جۆره‌كانى به‌ره‌نگارى و ناونيشانى حاڵه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ئاڵنگارى سه‌پاندنى هاوكێشه‌ى نوێيه له لێوارى ململانێى فه‌له‌ستينييه‌كان له‌گه‌ڵ داگيركارى ئيسرائيلدا".
له لايه‌ن خۆيه‌وه، ئهفيخاى ئه‌دره‌عى، گوته‌بێژى سوپاى ئيسرائيل، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا، كه له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، "دكتۆر ساڵح بن فه‌وزان ئه‌لفه‌وزان، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى زانايان و ئه‌ندامى ليژنه‌ى ههميشهيى فه‌توا له سعووديه، پێشتر فه‌تواى داوه، كه: خۆپيشاندان و مانگرتن، كارى موسڵمانان نييه. مێژوويى ئيسلاميى كارى له‌و جۆره‌ى به‌خۆوه نه‌بينيوه. ئه‌وه كارى كافرانه. ئيسلام پێى رازى نييه".
هه‌روه‌ها ئه‌دره‌عى، ئاماژه‌ى به فه‌تواى شێخ محه‌ممه‌د بن ساڵح ئهلعوثيمين كرد، كه ده‌ڵێت: "مانگرتن و خۆپيشاندانى توندوتيژانه، شه‌ڕ و خراپهكارين، چونكه سه‌رده‌كێشن بۆ نانه‌وه‌ى پشێويى".
وته‌بێژى سوپاى ئيسرائيل، داواشى له حه‌ماس كرد، ژنان و منداڵان نه‌خاته پێشه‌وه‌ى "گێرهشێوينان". له‌و باره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به ئايه‌تێكى قورئان كرد، كه تێيدا خودا داوا له موسڵمانان ده‌كات خۆيان نه‌خه‌نه نههامهتييهوه.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن/عه‌ره‌بى
ئ.ڕ