"بارسێلۆنا به‌ ناچاری رازیبوونی خۆی بۆ فرۆشتنی ئۆمتیتی ده‌ربڕی

"نرخی ده‌ستبه‌رداربوونی راگه‌یاند و له‌ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ پرێمه‌رلیگ نزیكه‌

به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرتی نزیك له‌ یانەی بارسێلۆنا، ساموێل ئۆمتیتی له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و ره‌زامه‌ندی به‌رپرسانی بارسێلۆناشی مسۆگه‌ر كردووه‌ و له‌سه‌ر نرخی ده‌ستبه‌رداربوونه‌كه‌شی رێككه‌وتوون.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، خۆزێ مۆرینهۆ به‌ هه‌ر نرخێك بێت ئۆمتیتی ده‌وێت، چەند جارێكیش ھه‌وڵی گواستنەوە ئەم یاریزانە لاوه‌ی داوه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئۆمتیتی داوای زیادكردنی نرخی مووچه‌كه‌ی كردووه‌، بەڵام بەرپرسانی بارسا ئامادەنەبوون ئەم بڕە پارەییە بدەن كە ئۆمتیتی دەیەوێت.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاوی كردووەتەوە كە یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە ئۆمتیتی بدەنە یانەی مانچێستەر یونایتد بە مەرجێك ئەم یانە ئینگلیزییە 52 ملیۆن پاوه‌ند كە نرخی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ئۆمتیتیە بدەن، لەرابردووش چەندین جار شەیتانە سوورەكان ئامادەییان نیشاندابوو بۆ شكاندنی گرێبەستەكەی ئۆمتیتی.

ساموێل ئۆمتیتی له‌ هاوینی 2016 له‌ یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆنه‌وه‌ به‌ بڕی 13 ملیۆن پاوه‌ندی كاش روویكرده‌ بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ 170 یاری كردووه‌ و 5 گۆڵ و 3 ئاسیستیشی هه‌بووه‌.

Fly Erbil Advertisment