به‌وێنه: بێ توانج.. له‌نه‌جه‌ف بایۆمه‌تری بۆ مانگاش ده‌كرێت
وێنه‌ی مانگاكان بوونه‌ته جێگای سه‌رنجی چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
وێنه‌ی بنكه‌یه‌كی تۆماری ده‌نگده‌ران "بایۆمه‌تری" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌گوترێت كه بنكه‌یه‌كی تۆماری بایۆمه‌تری سنووری پارێزگای نه‌جه‌فه و، ئه‌و وێنانه بوونه‌ته جێگای سه‌رنجی چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت له عێراق.

له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كاندا وێنه‌ی چه‌ند مانگایه‌ك نیشاندراون، كه له بنكه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران "بایۆمه‌تری" دێنه ده‌ره‌وه و، بنكه‌كه‌ش هی ناوچه‌ی وه‌فا 3ی سه‌ر به پارێزگای نه‌جه‌فه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه به‌ر له ماوه‌یه‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران 12ی ئایاری ئه‌مساڵی وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی دیاریكردووه، به‌ڵام له وێنه‌كاندا جگه له مانگا هیچ ده‌نگده‌رێكی مرۆڤ دیار نییه.
H.B