له دوای شكسته‌كه‌یان مێسی له ژووری جلگۆڕین چی به یاریزانه‌كان گوتووه؟
ده‌قی ئه‌و قسانه ئاشكرا بووه كه مێسی له ژووری جلگۆڕین به یاریزانه‌كانی تانگۆی گوتووه
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌ورووپا له مێژووی وڵاته‌كه تووشی قورسترین شكست بوو، كاتێك به 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌رامبه‌ر ماتادۆره‌كانی ئیسپانیا دۆڕان.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له‌و یارییه به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداری نه‌كرد و له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه‌ی میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سه‌یری یارییه‌كه‌ی ئیسپانیا و ئارجێنتینای ده‌كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 76 كاتێك ئیسكۆ یاریزانی ریال مه‌درید یه‌كه‌مین هاتریكی بۆ ئیسپانیا كرد، مێسی به‌رگه‌ی نه‌گرت و یاریگه‌ی جێهێشتووه و گوتوویه‌تی: ئه‌وه چی رووده‌دات؟
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئۆلێ ئارجێنتینا، راسته‌وخۆ دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه، مێسی چۆته ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕواننه‌كراو دڵنه‌وایی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی داوه‌ته‌وه و پێی گوتوون: سه‌رتان به‌رز بكه‌نه‌وه و هه‌موو شتێك له‌بیر بكه‌ن و خۆتان بۆ مۆندیال ئاماده بكه‌ن.