له سۆران پێشمه‌رگه‌يه‌كى دێرينى حدكا كوژرا
ئه‌و پێشمه‌رگه دێرينه‌ى حدكا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى سه‌ردانى سۆرانى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه‌ى دێرين و ئه‌ندامى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران، ئه‌مير ئه‌حمه‌دى، ناسراو به ئه‌حمه‌د ئێرانى، سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له سۆران كوژرا.
له‌و باره‌يه‌وه محه‌ممه‌د ساڵح قادرى، نوێنه‌رى حدكا تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، كاتژمێر 6ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌حمه‌د ئێرانى له‌دايكبووى نه‌غه‌ده‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، تيرۆر كراوه.
گوتيشى: ئه‌و پێشمه‌رگه دێرينه‌ى حدكا به ميوانى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى سه‌ردانى سۆرانى كردووه.
له ماوه‌ى يه‌ك مانگى رابردوودا ئه‌مه سێيه‌م حاڵى كوژران و تيرۆركردنى پێشمه‌رگه‌كانى حزبى ديموكراته له هه‌رێمى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى له بنه‌سڵاو و رانيه، دوو پێشمه‌رگه‌ى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوژران.