ئه‌ردۆغان: هێرش ده‌كه‌ينه سه‌ر شنگال
شنگال جێگرەوەی قەندیلە و ره‌نگه له پڕێكدا سوپاى توركيا خۆى بكات به شنگالدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، جارێكى ديكه هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنى هێرشى بۆ سه‌ر شنگال كرد.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا، كه كوردستان24 به‌شێكى راسته‌وخۆ گواسته‌وه، رايگه‌ياند، "شنگال جێگرەوەی قەندیلە و ره‌نگه له پڕێكدا سوپاى توركيا خۆى بكات به شنگالدا".
گوتيشى: "توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕى دژ به پارتى كرێكارانى كوردستان".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى فهرهمسا له باره‌ى پشتيوانى كورد له منبج، ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، "ئێمه نيگه‌رانين له هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا".
هه‌روه‌ها گوتى: "هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به‌رده‌وام ده‌بێت و ئۆپراسيۆنه‌كه كۆتايى نه‌هاتووه".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئێمه نامانه‌وێت زيان به هاوپه‌يمانه‌كانى توركيا له سووريا بگه‌يه‌نين".
ئ.ر