له هێرشێكی خۆكوژی داعشدا 3 چه‌كداری حه‌شد كوژران
10 چه‌كداری دیكه میلیشیاكه برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژیی له شارۆچكه‌ی خورماتوو، كه‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدرا، 3 چه‌كداری میلیشیاكانی حه‌شد كوژران و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامی پرۆسه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی خورماتوو، 3 چه‌كداری حه‌شد كوژران و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
عه‌لی حوسێنی، گوته‌بێژی میحوه‌ری باكووری حه‌شد رایگه‌یاند، چه‌كدارانی حه‌شد له كاتی گه‌مارۆدانی خۆكوژێكی داعش كوژران و روونیشی كرده‌وه، له‌و كاته‌ی چه‌كدارانی حه‌شد نزیك خۆكوژه‌كه بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكه‌ن، چه‌كداره‌كه خۆی پێیاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
حوسێنی راشیگه‌یاند، پرۆسه‌ی پاكتاوكردنی ناوچه‌كه له چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه له په‌ناگه‌كانی داعش پاكده‌كه‌نه‌وه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017هو داگیركردنی خورماتوو و كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و تا ئێستا نه‌توانراوه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه بكرێت.
ئه‌و هێرشانه‌ی داعش بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان له كاتێكدایه، له رۆژی 10ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆتاییهاتنی شه‌ڕی له دژی داعش له وڵات راگه‌یاند، به‌ڵام ئیستا رێكخراوه‌كه ده‌ستی به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان كردووه‌ته‌وه و مه‌ترسییه‌كانیشی كۆتاییان نه‌هاتووه
ا. م