موقته‌دا سه‌در هه‌ژموونی تاران ره‌ت ده‌كاته‌وه و هه‌ره‌شه‌ش له هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران ده‌كات
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در: هه‌ر هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كارانه له‌لایه‌ن شوێنكه‌وتووانی ئێرانه‌وه بۆ گۆڕینی عه‌بادی به‌بێ باج تێپه‌ڕ نابێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ئه‌لجه‌ریده"ی كوێتی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا بڵاویكرده‌وه، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌ره‌شه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و هاوپه‌یمانانی ئێران هه‌وڵی گۆڕینی سه‌رۆك وهزیرانیاندا، ئه‌وا هێزه‌كانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر داموده‌زگا حكوومییه‌كانی عێراق.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه: "شاره‌زایان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌میشه زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی عێراقی زیاتر مه‌یلی ئه‌و لیسته‌یان هه‌یه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، بۆیه ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووشدا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی نوێنه‌ران به‌ده‌ست ده‌هێنێت و پێشبینی ده‌كرێت، 80 كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات، كه ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی نیوه‌ی رێژه‌ی ته‌واوی شیعه‌كانی عێراق پێكده‌هێنێت و پشتگیرییه‌كی ته‌واوه بۆ وه‌رگرتنی ویلایه‌تی دووه‌م له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه".
رۆژنامه‌ی "ئه‌لجه‌ریده" نووسیویه‌تی، "وێڕای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانی ئێران گاڵته به‌و ژمارانه ده‌كه‌ن و به زیاده‌ڕۆیی سه‌یری ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵوێستێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ناو به‌غدا ده‌بیسترێت، كه هاوكاری باڵی نه‌جه‌ف ده‌كات، هه‌میشه ئه‌و باڵه پاڵپشتی له عه‌بادی ده‌كات، جا چ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای مه‌زهه‌بی شیعه بێت، كه رای خۆی به ئاشكرا ده‌رنابڕێت، به‌ڵام هه‌ڵوێسته دژه‌كه‌ی بۆ مالكی و تاران له‌وه ئاشكراتره كه نهێنی بێت، یاخۆد هاوپه‌یمانێتی سه‌در له‌گه‌ڵ چه‌پڕه‌وه‌كان و عه‌لمانیه‌كان بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كوتله سوننیه‌كان دووباره كاركردن له‌گه‌ڵ مالكی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، جگه له هه‌ڵوێستی كوتله كوردستانییه‌كان".
رۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردۆته‌وه: "موقته‌دا سه‌در گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌رایا سه‌لام كه گروپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه و فه‌رمان له سه‌در وه‌رده‌گرن، ئاگاداركردۆته‌وه، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ پێشنیازكردنی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ عه‌بادی و دابه‌شكردنی هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه، چ به چه‌واشه‌كاری یاخۆد به‌ڵێندان یانیش به‌كارهێنانی میكانیزمه‌كانی تاران، به‌بێ باج تێپه‌ڕ نابێت".
روژنامهكه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیانكردۆته‌وه، "سه‌در شاره‌زاییه‌كی زۆری له رێكخستنی راپه‌ڕین و خۆپیشاندان هه‌یه و، له‌وانه‌یه په‌نا بۆ شه‌قام ببات و دووباره هه‌ڵكوتێته سه‌ر فه‌رمانگه حكوومییه‌كان، وه‌ك چۆن له ساڵی 2016ـه‌ش ئه‌نجامیدا، كاتێك تاران هه‌وڵیدا هه‌ژموونی خۆی به‌كار بهێنێت بۆئه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ عه‌بادی دیاری بكات، كه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی ئێران بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌ب"ـی له‌نده‌نی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا باسی له راپرسییه‌ك كردووه، كه له‌لایه‌ن چه‌ند ناوه‌ندێكی عێراقییه‌وه ئه‌نجامدراوه، له ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه‌دا ده‌ركه‌وتووه، شه‌قامی عێراقی به‌پله‌ی یه‌كه‌م پشتگیری له هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتن "نصر" ده‌كات، كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، دوای ئه‌ویش هاوپه‌یمانی "سائیرون" پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه كه له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه پشتگیری ده‌كرێت، له پله‌ی سێیه‌میشدا هاوپه‌یمانی "فه‌تح" به سه‌ركردایه‌تی هادی عامری، ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در هاتووه، له‌كاتێكدا كه‌مترین پشتگیری پشكی نوری مالكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بووه.
H.B