"خوێنمژهكهی داعش كوژرا"
9 چه‌كداری دیكه‌ش كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/4/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراقی رایگه‌یاند: "هێزێكی تایبه‌تی ئه‌منی هه‌ڵمه‌تێكی خێرا و وردیان له بیابانه‌كانی ئه‌نبار ئه‌نجامداوه‌و به‌هۆی ئه‌و چالاكییه‌وه "ئه‌بو ته‌ها تونسی" كه به خوێنمژهكهی داعش ناسراوه له‌گه‌ڵ 9 چه‌كداری دیكه‌ی یاوه‌ریدا كوژراون".
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری ورد ده‌ست ئه‌و هێزه ئه‌منییه كه‌وتووه كه ئه‌بو ته‌ها تونسی و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه له بیابانه‌كانی ئه‌نبارن، ده‌ستبه‌جێ هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و هه‌موویان كوژراون.
هێزه ئه‌منییه‌كان تونێلی چه‌كدارانی داعشیان له بیابانهكه دۆزیوه‌ته‌وه له‌ناویدا خۆراك و خواردنه‌وه‌ی كهولیش هه‌بووه.
ماوه‌یه‌كه پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش و شانه نوستووه‌كانیان له ناوچه جیا جیاكانی عێراق ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستیان دژی هاووڵاتیانی سڤیل ئه‌نجامداوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبیان كوشتووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه مانگی یه‌نایه‌ری رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو: "هێزه‌كانی عێراق به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتوون و شه‌ڕی داعش كۆتاییهات".