به‌رهه‌ڵستكاره ئيسلامييه‌كانى غوته به‌ره‌و سنوورى توركيا پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن
سه‌نته‌رى ئاشته‌وايى رووسيا له سووريا، رايگه‌ياند، سهنتهرهكهيان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى "سوپاى ئيسلام" گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌نته‌رى ئاشته‌وايى رووسيا له سووريا، رايگه‌ياند، سهنتهرهكهيان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى "سوپاى ئيسلام" گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن، بۆ چۆڵكردنى غوته‌ى خۆرهه‌ڵات و كشانه‌وه‌يان به ئاراسته‌ى سنوورى توركيا.
ليوا يورى يهڤتۆچينكۆ، سه‌رۆكى سه‌نته‌ره‌كه، رايگه‌ياند، "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه چه‌كدارييه به مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربوونى شه‌ڕ و دانانى چه‌ك، به‌و پێيه‌ى گرووپه‌كه چيديكه ناتوانێت شه‌ڕ بكات و خه‌ريكه مه‌ده‌نييه‌كانى "دوما" وه‌ك قه‌ڵغانى مرۆيى به‌كارده‌هێنێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "گه‌يشتووينه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه له غوته بكشێنه‌وه و هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ى كێڵگه‌ى مين چێندراوه‌كان راده‌ست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت سووديان لێوه‌ربگيرێت".
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى نێوان رووسيا و گرووپى توندڕه‌وى "سوپاى ئيسلام"، چه‌كدارانى ئه‌و گرووپه رووده‌كه‌نه شارى جه‌رابلووسى هاوسنوورى توركيا. ده‌بێت ته‌نيا چه‌كه سووكهكانيان ببه‌ن و چه‌كى قورس راده‌ستى سوپاى سووريا بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر