مۆڵگه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش ئاشكرا ده‌كرێت
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی: ئه‌وانه‌یان پاڵپشتی هێرشه‌كانی داعش ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی عێراقن
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریا ناوچه‌ی نائارامن و به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن، رێژی 95% سه‌ركرده‌كانی داعش، له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و سنوورانه‌دا خۆیان شاردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه له زاری "فازڵ ئه‌بو ر‌غیف" شاره‌زای ئه‌منییه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه و نوسیوویه‌تی "هه‌ر چه‌نده هێزه‌كانی عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان كوشتووه‌و خۆیان به "خوێنمژه‌كه‌ی داعش" ناویان بردووه، به‌ڵام له ناوچه بیابانه‌كان و سنووره‌كانی عێراق و سووریادا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده و چه‌كداری داعش هه‌ن و هێشتا 95% سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له‌و سنوورانه‌دا خۆیان حه‌شارداوه. ئه‌وانیش ئه‌و سه‌ركردانه‌ن كه شه‌ریان نه‌كردووه‌و له‌م قۆناغه‌دا راكردنیان به گونجاوتر زانیووه‌و به‌شێكیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و تا ئیستا نه‌توانراوه ده‌ستگیر بكرێن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "دیارترین سه‌ركرده‌كانی داعش كه پاڵپشتی كرده تیرۆریستی و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی عێراقن، جگه له‌وانه‌یان له سنووره‌كانی عیراق و سووریا خۆیانشاردووه‌ته‌وه‌و هێشتا ئه‌و ناوچه سنووریانه كۆنترۆڵ نه‌كراوون و نائارامن".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/4/2018 هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌و ناوچانه‌دا به‌تایبه‌تی له بیابانه‌كانی ئه‌نبار ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تیان ئه‌نجامدا و توانیان ئه‌بو ته‌ها تونسی، بكوژن كه به "خوێنمژه‌كه‌ی داعش" ناویانبرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعشدا 9 چه‌كداری دیكه‌ش كوژران.
جگه له‌وه تونێلی چه‌كدارانی داعشیان دۆزیبووه‌وه و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار، له‌و تونێله‌دا خواردن و ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه كهولییه‌كانیش هه‌بووه.