له نیمچه دوورگهی كۆریا میوزیك شوێنی دهنگی بالیستی دهگرێتهوه
كیم جۆنگ ئون لهناكاو دهچێته هۆڵی كۆنسێرتی هونهرمهندانی دراوسێكهی و وهزیری رۆشنبیری كۆریای باشوور دهست به چهپڵهلێدان دهكات

K24 - ههولێر:
لەو دەمەی کە تیپە هونەرییەکانی کۆریای باشوور لە پیۆنگ یانگی پایتەختی کۆریای باکوور سەرقاڵی نمایشە هونەرییەکانیان بوون سەرۆکی کۆریای باکوور "کیم جۆنگ ئون" خۆی کرد بە ناو هۆڵی کۆنسێرتەکەدا و کۆنسێرتەکەی وەستاند، ئامادەبوان ناچاربوون دەست بە چەپڵەلێدان بکەن بە جۆرێک وەزیری ڕۆشنبیری کۆریای باشووریش کەوتە چەپڵە لێدان.
خەریکە بە تەواوی بەستەڵەکی نێوان هەردوو کۆریای باکوور و باشوور دەتوێتەوە، لەم نێوەندەشدا لە چوارچێوەی ئەو ئامادەسازییانەی کە بەرپرسانی هەردوولا دەیکەن بۆ رەخساندنی کەشی گونجاوی گفتوگۆ، چەند شاندێکی کلتوری و وەرزشی کۆریای باشوور گەیشتنە پیۆنگ یانگ.
لەگەڵ شاندەکە وەزیری ڕۆشنبیری کۆریای باشوور هەبوو ، هەر بۆیە بە گەرمییەوە لەلایەن بەرپرسانی پارتی کۆمۆنیستی کۆریای باكوور و چەند هونەرمەندێک پێشوازیکران.
کات تێپەڕی و کۆنسێرتی تیپە هونەرییەکانی کۆریای باشوور لە نێو جۆش و خرۆشی ئامادەبوان بەردەوام بوو.
بەڵام لەپڕ ئەوەی کەس چاوەڕێی نەدەکرد روویدا، ڕێبەری باڵای کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون خۆی بەناو هۆڵی کۆنسێرتەکەدا کرد و ئامادەبوانیش لەتاواندا دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان.
وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کەس هێندەی وەزیری ڕۆشنبیری کۆریای باشوور سەری سوڕنەماوە بەجۆرێک ئەویش لەتاواندا دهستی به چەپڵەلێدان كرد.
دواجار کۆنسێرتەکە بەردەوامی پێدراو شاندەکەی کۆریای باشوور توانیان دڵی خەڵک و رێبهری باڵای کۆریای باکوور ڕازی بکەن.
هاوکات سەردانی شاندەکانی لە سیۆلەوە بەرەو پیۆنگ یانگ بەردەوام دەبن ئەمەش هەمووی بە ئومێدی ئەوەی کەمێک لە ساردی زیاتر لە نیو سەدەی نێوانیان نەهێڵێت.
ئەم هەنگاوانە بە گرینگییەکی زۆرەوە تەماشا دەکرێت، چونکە بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کیم جۆنگ ئون چاوی بە سەرۆکی کۆریای باشوور بکەوێت و بۆ یەکەم جار گفتوگۆیەکی لەو جۆرە دەست پێبکەن.
هاوکات بڕیاریشە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، کە ئەمەش بە گرینگترین هەنگاو دادەنرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی جەنگێکی چاوەڕواننکراو لە نیمچە دوورگەی کۆریا.