"هێزه‌كانی ئه‌مریكا خۆیان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی توركیا ئاماده ده‌كه‌ن"
هێزی به‌ره‌و ناوچه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی منبج و "قه‌ڵغانی فورات" جووڵاندووه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له منبج ده‌ستیان به خۆئاماده‌كردن و خۆڕێكخستن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێكی سوپای توركیا ببنه‌وه كه به‌ناوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "تیرۆر" بیكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی ده‌ڵێت: "300 سه‌رباز و ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌كی قورس و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی گه‌یه‌نراوه‌ته ناوچه‌ی جیاكاره‌وه‌ی نێوان شاری منبج و ناوچه‌ی "قه‌ڵغانی فورات" له گونده‌واری حه‌له‌بی باكوور. ئه‌و ھێز و چه‌ك و تهقهمهنیانهیش له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكییه‌كان له شارۆچكه‌ی "سرین"ـه‌وه هێنراون".
ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 3 خاڵی چاودێری له هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی "قه‌ڵغانی فورات" و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له گونده‌كانی "توخار، حهلوانچی و دادات" داناوه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌درێژایی رووباری ساجوور و سنووره‌كانی سووریا و توركیا ده‌ستیان به جووڵه و گه‌ڕان و پشكنین كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ره‌ڕای داخوازی به‌رده‌وامی توركیا له ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له منبج بكاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئێستا توركیا له ئاكامی هه‌وڵ و داخوازییه‌كانی بۆ قایلكردنی ئه‌مریكا بێ ئومێد بووه‌و میدیاكانی ئه‌و وڵاته خه‌ریكی ئه‌وه‌ن له ئاستی ناوخۆییدا زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه پێویست ناكات سوپای توركیا بچێته منبج.
ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له منبج كاتێكدایه، پێش چه‌ند رۆژێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی ئۆهایۆ گووتی: "به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتین، به‌مزووانه له سووریا ده‌كشێینه‌وه و مه‌یدانه‌كه بۆ لایه‌نی دیكه چۆڵ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خی پێبده‌ن".
به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا به كه‌ناڵی "CNN"ـ ئه‌مریكی گوتبوو، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌یڵێت ته‌نها قسه‌كردنه له گواستنه‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ و له كۆشكی سپییه‌وه هیچ فه‌رمان و ورده‌كارییه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌نێردراوه".
سه‌رچاوه: روسیالیه‌وم، سی ئێن ئێن، ئاژانسه‌كان