هەندێك لایەن لە بەغدا دژی پەکەکەن و لە هەولێریش پشتگیری دەکەن

بەرپرسێكی گۆڕان: كێشەی پارچەكانی دیكەی كوردستان لە باشوور چارەسەر باكرێت

K24 - ھەولێر

بەشێك لەلایەنەکان لە بەغدا دژی پەکەکەن و لە هەولێریش پشتگیری دەکەن، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت، هیوادارین ئەم بۆچوونانە ستراتیژی حزبەکان نەبێت. بەرپرسێکی گۆڕانیش پێیوایە كێشەی كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان لە باشووری كوردستان چارەسەر ناكرێت.

سابیر ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەر پارچەیەكی كوردستان تایبەتە بە وڵاتێك بۆ چارەسەری كێشەكانی، بۆیە چارەسەری كێشەكانی كوردانی باشووری كوردستان لە توركیا و ئێران و سووریا ناكرێت، بەڵكو دەبێ كێشەكانمان لەگەڵ حكوومەتی عێراق یەكلایی بكەینەوە، ھەمان شت راستە بۆ كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان.

پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) لایەنەکانی باشووری بەسەر دوو بەرە دابەش کردووە بەشێکیان لە بەغدا دژی بوونی پەکەکەن لە نێو خاکی عێراق، كه‌چی لە هه‌رێمی كوردستانیش پشتگیریان لێ دەکەن.

ھەر پەیوەست بەو پرسە، عەلی حوسێن:ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ھەندێك لێدوان و گوتار كە لێرە و لەوێ دەدرێن، زیان بە مەسەلە ستراتیجیەتی نەتەوەییمان دەوگەیەنێت، ھیوادارین ئەو جۆرە پەیامانە كەسی بن نەك حزبی".

زۆرجار ململانێ سیاسییەکان وایکردووە، لایەنەکان بەرژەوەندی حزبی پێش بەرژەوەندی نەتەوەیی بخەن. ئەمەش قەوارەی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسیەوە. ھەندێك لایەنیش تا ئەو کاتە پشتگیری پەکەکە دەکەن لەگەڵ بەرژوەندیان بگونجێت، ئەگەر حزبەکانی دیکەی پارچەکانی دیکەی کوردستان، وەك پەكەكە لە خەبات دان، بەڵام نەك پشتگیریان ناکەن بەڵکو، دژایه‌تیشیان ده‌كه‌ن.

ھ.م