عێراق 6 ئافره‌تی تورك له‌سێداره ده‌دات
سزادراوان پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیركرابوون
K24- هه‌ولێر:
بە تۆمەتی ئەندامێتییان له رێكخراوی داعش و کارکردن لە ریزەکانی ئەو رێکخراوە، دادگای باڵای عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ 6 هاووڵاتی بە رەگەز تورک دەرکردووه، كه سه‌رجه‌میان ئافره‌تن.
دەرکردنی ئەم بڕیارەی دادگای باڵای عێراقی لەکاتێکدایە، پێشتر چەندین هاووڵاتی تورک بە تۆمەتی ئەندامێتییان له رێكخراوی داعش، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقه‌وه دەستگیرکراون.
لەماوەی رابردووش‌دا دادگای باڵای عێراقی سزای لەسێدارەدانی بۆ چەند هاووڵاتیەکی دیکەی بە رەگەز تورك، ئەڵمانی و فەرەنسی بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەکربوو.
H.B