سیخوڕیكردن به‌سه‌ر مۆبایلی هاوژینهكهتدا سزای قورسی بۆ داده‌نرێت
بێ پرسی هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌ستكاری مۆبایله‌كه‌ی مه‌كه.. 133 هه‌زار دۆلار سزای ماددی و ساڵێكیش به‌ندكردنه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی سعوودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، به ده‌قی یاسایی رێگری له سیخوڕیكردن به‌سه‌ر مۆبایلی هاوسه‌راندا ده‌كرێت و سزای قورسیشی بۆ دیاریكردووه.
به گوێره‌ی یاسایه‌كی نوێ له وڵاتی سعوودیه، هه‌ر كه‌سێك به به‌ڵگه‌ی ته‌واو سه‌لمێنرا سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایلی هاوسه‌ره‌كه‌یدا كردووه، بۆ ماوه‌ی ساڵێك زیندانی ده‌كرێت و بڕی 133 هه‌زار دۆلاریش سزای ماددی ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی سعوودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا به زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی پلانییان هه‌یه سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایلی هاوسهرهكانییاندا بكه‌ن، با دووجار بیربكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و كاره سزای دارایی به بڕی 500 هه‌زار ریال به دواوه‌یه (133 هه‌زار دۆلار) له‌گه‌ڵ سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی ساڵێك".
ئه‌و ده‌قه یاساییه نوێیه، به‌شێكه له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، به‌و پێیه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه له‌و وڵاته روو له زیادبوونه‌وه، وه‌كو بێزاركردن، ناوزڕاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن.
دوای وه‌رگرتنی پۆستی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆمه‌ڵێك گۆڕانكای له یاسای ئه‌و وڵاته كردووه و ئازادی زیاتر به ژنان دراوه، وێڕای مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، چه‌ندین بواری دیكه‌ی نوێی كار به رووی ژناندا كراوه‌ته‌وه.
ا. م