"ریال مه‌درید گفتوگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆمتیتی ده‌ستپێكرد"
ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئۆمتیتی بشكێنێت
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌ك راگه‌یاندنی ئیسپانیا وه‌ك بۆمبێك هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی ئۆمتیتی به یانه‌ی ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی ئۆمتیتی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بشكێنێت.
رۆژنامه‌ی Don Balonـی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید له پێناو گواستنه‌وه‌ی ساموێل ئۆمتیتی په‌یوه‌ندی به برای ئه‌و یاریزانه كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌ر كاره‌كانی ئۆمتیتییه.
له ئێستادا ده‌نگۆی رۆیشتنی ساموێل ئۆمتیتی به‌هۆی مووچه‌كه‌یه‌وه بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی ئه‌ورووپا، زۆربه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانیش داهاتووی ئه‌و یاریزانه به مانچێسته‌ر یونایتد ده‌به‌ستنه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێرێز ده‌یه‌وێت یاریزانێك بۆ هاوشانی سێرخیۆ رامۆس بگوازێته‌وه، له ئێستاشدا ده‌یه‌وێت به 60 ملیۆن پاوه‌ند گرێبه‌سته‌كه‌ی ساموێل ئۆمتیتی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌شی به خواستی ئۆمتیتی زیاد بكات.