راهێنه‌ری رۆما بۆچوونی خۆی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا راگه‌یاند
راهێنه‌ری رۆما شێوازی راگرتنی بارسێلۆنای بۆ میدیاكان خستۆته‌ڕوو
راهێنه‌ری رۆما به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ستایشی ركابه‌ره‌كه‌یان ده‌كات و پێیوایه ترسان له بارسێلۆنا یارمه‌تیان نادات له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 3 نیسانی 2018، فرانچێسكۆ دی ئۆزیبیۆ راهێنه‌ری رۆما له پرێس كۆنفرانسێكدا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه:
"له بارسێلۆنا ناترسین به‌ڵكو رێزیان لێ ده‌گرین، ئێمه ده‌زانین كه بارسێلۆنا زۆر به‌هێزه، پێموایه یارییه‌كانمان به‌رامبه‌ر چێڵسی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان عه‌قڵیه‌تی تیپه‌كه‌ی گۆڕی.
بارسێلۆنا تیپێكی چڕه، به‌ڵام ترسان لێیان یارمه‌تیمان نادات له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو، پێویسته سه‌ره‌تا سه‌یری خۆمان بكه‌ین و هه‌وڵی ئاماده‌كارییه‌كی باش بكه‌ین.
ئێمه به‌رده‌وام پارێزگاری له شێوازی خۆمان ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام بیرۆكه‌مان ئه‌وه‌یه به زووترین كات یاریكردنی به‌رامبه‌ر بمرێنین، له‌گه‌ڵ بارسێلۆناش هه‌مان بیرۆكه‌مان هه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ین مه‌ترسییه‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر بتوانین به ئاستی خۆمان ده‌ركه‌وین به‌رامبه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌به‌ینه‌وه، هه‌ر یارییه‌كه‌یش چیرۆكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات پێویسته شێوازی یاریكردنمان بگۆڕین.
بڕیاره سبه‌ی له یاری چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی رۆما له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات.