لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رۆما راگه‌یاندرا
"به باشترین پێكهاته رووبه‌ڕووی رۆما ده‌بێته‌وه"
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر رۆما بانگهێشتی 18 یاریزانی كردووه، له لیسته‌كه‌دا ناوی سێرجیۆ بۆسكێتس ده‌بیندرێت كه تازه له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 3 نیسانی 2018، بارسێلۆنا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رۆما بڵاو كرده‌وه.
یێری مینا و ئالێكس ڤیدال به‌هۆكاری ته‌كنیكی بۆ یارییه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه، لوكاس دینی به‌رگریكاری فره‌نساش به‌هۆی پێكانه‌وه ناوی له لیسته‌كه‌دا نییه.
دوای راگه‌یاندنی لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا، میگێل سامی رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه ڤاڵڤێردی به باشترین پێكهاته به‌رامبه‌ر رۆما یاری ده‌كات و هیچ گۆڕانكارییه‌كی ناكات.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و، له یاریگه‌ی كامپ نوو له یاری چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا میوانداری رۆما بكات.
