تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانى له‌گه‌ڵ شای سعوودیه و ئه‌میری قه‌ته‌ر تاوتوێكرد
تره‌مپ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نێوان قه‌ته‌ر و سعوودیه ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆشكی سپی رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ته‌میم بن ئه‌حمه‌د ئالسانی، ئه‌میری قه‌ته‌ر، باسی له هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه و جه‌ختی له‌سه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان وڵاتانی كه‌نداو كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی، "له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌میری قه‌ته‌ر، باسی ته‌واوی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران كراوه، كه بوونه‌ته هۆكاری ئاڵۆزكردن و ناسه‌قامگیری دۆخی ناوچه‌كه، تره‌مپ بۆ بن ئه‌حمه‌د ئالسانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كۆتایی هێنان به ناكۆكی وڵاتانی كه‌نداو كردووه‌ته‌وه".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كۆشكی سپی ئاشكراشیكردووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندی به شا سه‌لمان شای سعوودییه‌وه كردووه، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باسی گرژییه‌كانی كه‌نداو و ئاڵۆزییه‌كانی یه‌مه‌ن و سووریای كردووه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان باسی ناكۆكییه‌كانی نێوان ریاز و ده‌وحه‌ى له ئه‌نجوومه‌نی هاوكاری كه‌نداودا كردووه، وێڕای چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت دۆخی یه‌مه‌ن و سووریا.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، گرژی كه‌وتووه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان قه‌ته‌ر و سعوودیه، هه‌میشه ئه‌و دوو وڵاته به پرس و بابه‌تی جیاواز یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.