تره‌مپ: ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له سووریا بمێنێته‌وه ده‌بێت شتێك بدات
هه‌موو شتێك به ته‌رازووی بازرگانی ده‌پێوێت
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نیازی خۆی له باره‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، هه‌ر وڵاتێك ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بمێننه‌وه، ده‌بێت له به‌رامبه‌ردا شتێك بدات.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌و سه‌ربازانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه، كه له سووریا له دژی داعش ده‌جه‌نگن و رایگه‌یاند، هه‌ندێك كات هی ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه نیشتمان و له‌و باره‌یه‌وه‌ش بڕیارێكی خێرا ده‌رده‌كه‌ن.
تره‌مپ روونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك وڵات هه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له سووریا بمێنێته‌وه، سعوودیه‌شی وه‌ك نموونه‌یه‌ك هێنایه‌وه و گوتی: "پێویسته له به‌رامبه‌ردا شتێك بده‌ن، ده‌مه‌وێت سه‌ربازانمان بگه‌ڕێنه‌وه نیشتمان" و ئه‌وان له هه‌موو شتكێن گرنگترن.
تره‌مپ راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نزیكه‌ی 7 تریلیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت جگه له "مه‌رگ و كاولكاری"ی هیچ شتێكی دیكه‌یان نه‌بینیوه و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ئارامكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه، به‌ڵكو شه‌ڕكردنه له دژی داعش.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، له به‌رده‌م پشتیوانانی له ویلایه‌تی ئۆیاهۆ وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، به‌مزووانه هێزه‌كانییان له سووریا ده‌رده‌چن و ئه‌و وڵاته به‌جێده‌هێڵن، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریش (پنتاگۆن)، نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له سووریا هه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له دژی داعش و زیاتر له 60 ده‌وڵه‌ت تێیدا ئه‌ندامه، نزیكه‌ی 4 ساڵه له رێگه‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له رێكخراوه‌كه، هاوكاری هێزه زهمینییهكانییان كردووه له ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: DW
ا. م