زیدان: گۆڵەکەی من بەرامبەر بایر لیڤەرکوزن لە گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ جوانترە
زیدان: گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێکە لە جوانترین گۆڵەکانی مێژووی تۆپی پێ
دوای یارییەکەی ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، زینەدین زیدان ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سەرجەم یاریزانەکانی کر و پێیوایە گۆڵی دووەمی کریستیانۆ یەکێکە لە جوانترین گۆڵەکانی مێژووی تۆپی پێ و بە گۆڵەکەی خۆی لە بەرامبەر بایر لیڤەرکوزنی بەراورد کرد، بەڵام پێیوایە گۆڵەکەی خۆی جوانترە.
زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی
ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردی، هیچ یاریزانێکی دیکە ناتوانێت ئەنجامی بدات، یەکێک بوو لە جوانترین گۆڵەکانی مێژووی تۆپی پێ، گۆڵەکەی کریستیانۆ وەکو گۆڵەکەی من بوو لە گلاسکۆ لە بەرامبەر بایر لیڤەرکوزن،بەڵام گۆڵەکەی من جوانترە. گۆڵەکەی کریستیانۆ بە دەبل کیک هەرگیز باوەڕ ناکرێت، وەکو جیانلویجی بۆفۆن گوتی پێویستە هەموومان کڵاوەکانی سەرمانی بۆ دانەوێنین.
دڵخۆشم بەو ئاستەی ئیسکۆ لە یارییەکە پێشکەشەی کرد، یاریی نەکردنی گاریس بەیلیش پەیوەندیی بەوەوە نییە ئەسینسیۆ و ڤازکوێز لەو گرنگتر بن، بەڵکو لو رووی تەکتیکییەوە من یاریزانەکانم دەستنیشانکردن، بەیل پێویستە بۆ یاریی دێربی مەدرید خۆی ئامادە بکات.
بردنەوە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یۆڤێنتۆس لەناو یاریگەی خۆی هەموو جارێک روو نادات، بەڵام ئەمە بەرهەمی کارکردنی بە کۆمەڵی یانەکەمانە.