بەرھەم ساڵح: پێویستە ھەموومان كار بۆ یەكڕیزیی بكەین
دووه‌م رۆژی پرسه‌ی دلۆڤان بارزانی له پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 4ی نیسان، دووه‌م رۆژی پرسه‌ی دلۆڤان بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كه‌سایه‌تییه سیاسی و لایه‌نه‌كان به‌شدارییان تێداكرد.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی، له دووه‌م رۆژدا له پیرمام به‌شداری پرسه‌كه‌ی كرد و هاوخه‌می خۆی گه‌یانده نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
دلۆڤان بارزانی، له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1966 له ناوچه‌ی بارزان له دایكبووه و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی دووانه (جمك) بوون و هیچ پۆستێكی فه‌رمی حزبی و حكوومی نه‌بوو، به‌ڵام له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كردووه.
له رۆژی 2ی نیسان، به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی له بارزان به خاك سپێردرا، تا رۆژی پێنجشه‌ممه، 5ی نیسان پرسه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ا. م