ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا بڕيار له باره‌ى كشانه‌وه له سووريا ده‌دات
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مڕۆ له باره‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا له سووريا بڕيار ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگاى هه‌واڵگرى نيشتيمانى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، "ئه‌مڕۆ بڕيار له باره‌ى چاره‌نووسى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا له سووريا ده‌درێت".
به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگرى نيشتيمانى ئه‌مريكا، دانێل كوتس، گوتى: "ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مڕۆ له باره‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا له سووريا بڕيار ده‌دات".
گوتيشى: "له نزيكترين ده‌رفه‌تتدا كۆشكى سپى ئه‌مريكا، ناوه‌ڕۆكى بڕياره‌كه راده‌گه‌يه‌نێت".
ئه‌م زانيارييه دواى ئه‌وه دێت، كه له چه‌ند بۆنه‌يه‌كدا، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياندبوو، سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌مريكا زياتر له 20 بنكه‌ى سه‌ربازى له ناوچه كوردييه‌كانى باكوورى سووريا دامه‌زراندووه و به هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) ده‌ناسرێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ