ئێنریكی: به پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه
ئێنریكی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی هاته ده‌نگ
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا رایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردن.
له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لویز ئێنریكی ده‌ڵێت له كاتێكدا بارسێلۆنام جێهێشت له باشترین ئاستدا بوو، ده‌شڵێت په‌شیمان نیم له ده‌ستبه‌رداربوون له راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ستم كرد كاتییه‌تی بارسا جێبهێڵم و راسته‌وخۆ بڕیاره‌كه‌مدا، له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ راهێنه‌رایه‌تی ئێنریكی ده‌ڵێت نازانم كه‌ی ده‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام كه گه‌ڕامه‌وه ده‌مه‌وێت پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌م هه‌بێت.
ئێنریكی له ماوه‌ی 3 وه‌رزی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا توانی چه‌ندان نازناوی نێوخۆیی و ئه‌وروپی بۆ بلاوگرانا بباته‌وه، به‌مدواییه‌ش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو ببێته راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی و به‌شێكیش له میدیاكان چاره‌نووسی ئه‌م راهێنه‌ره‌یان به یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ستبووه‌وه.
.jpg)