به ڤیدیۆ...7 سه‌رنجراكێشترین گۆڵی مه‌قه‌سی له مێژووی چامپیۆنزلیگ
ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌لێدانی مه‌قه‌سی چه‌نداجار تۆڕیان هه‌ژاوه
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس یه‌كێك له خۆشترین و نایابترین رۆژه‌كانی له كاروانی وه‌رزشی خۆی تێپه‌ڕ كرد، كاتێك 2 گۆڵی له بۆفۆن تۆمار كرد و هانده‌رانی یاریگه‌ی تۆرینۆی ناچار كرد چه‌پڵه‌ی بۆ لێ بده‌ن.
گۆڵی دووه‌می كریستیانۆ به لێدانی مه‌قه‌سی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، له مێژووی له چامپیۆنزلیگ پێشتر 6 گۆڵی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ تۆمار كراوه.
1ـ گۆڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له دژی یوڤێنتۆس (3 نیسانی 2018)
2ـ گۆڵی ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری فره‌نسی له‌گه‌ڵ ریال سوسیداد له دژی لیۆن (20 ئابی 2013) له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ.
3ـ گۆڵی ماورۆ بریسانی ئیتاڵی و هێرشبه‌ری یانه‌ی فیۆرێنتینا له دژی بارسێلۆنا له (2 ئۆكتۆبه‌ری 1999) له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ.
4ـ گۆڵی كرواتی (ماریۆ ماندزۆكیچ) له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له تۆڕی ریال مه‌درید (3 یونیۆی 2017) له فایناڵی چامپیۆنزلیگ
5ـ گۆڵی فره‌نسی (فیلیپ مكسیس) له‌گه‌ڵ ئه‌یسی میلان له دژی یانه‌ی ئاندێرله‌ختی به‌لجیكا له (23 نۆڤێمبه‌ری 2012) له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ.
6ـ گۆڵی پێته‌ر كراوچ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له دژی یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا له (29 ئه‌یلوولی 2006) له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ.
7ـ گۆڵی زینه‌دین زێدان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له دژی بایر لیڤه‌ركووزن له (15 مایۆی 2002) له یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ