ئێران: پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی دیمه‌شق هاتوونه‌ته سووریا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وڵاته جێ بهێلن
ئه‌میر حاته‌می: پێویسته توركیا نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی له باكووری سووریا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق یه‌كلایی بكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، داوای له هه‌موو ئه‌و هێزانه كرد، كه به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی دیمه‌شق هاتوونه‌ته ناو خاكی سووریا، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئێران داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد، نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی له باكووری سووریا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
حاته‌می هۆشداریدا، له‌ئه‌گه‌ری ره‌فتاره‌كانی واشنتۆن له ناوچه‌كه، دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزتر بێت و، سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه‌كه به سیاسه‌تێكی شكستخواردوو له شه‌ڕی دژ به داعش وه‌سف كرد.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئێران دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان و ڤلادیمێر پۆتن، هاوتا تورك و رووسیه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی دۆخی سووریا كۆبوونه‌وه و، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا هه‌رسێ سه‌رۆكه‌كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به ئه‌رێنی وه‌سف كرد.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌باره‌ت به پرسی عه‌فرین، هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ره‌تیان كردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا دانوستان بكه‌ن و وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی دیمه‌شق بۆ كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له باكووری سووریا به‌تایبه‌تیش عه‌فرین، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره گوێی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی دیمه‌شق نه‌دا و هێرشی كرده سه‌ر عه‌فرین و، چه‌ندین بنكه و كاروانی سه‌ربازی سوپای سووریاشیان كرده ئامانج.
H.B