ئه‌ردۆغان سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات

نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ردۆغانى كرد و پێزانينى خۆى بۆ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى و سه‌رخۆشيكردن و هاوخه‌مييان ده‌ربڕى

K24 – هه‌ولێر:

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى (دلۆڤان ئيدريس بارزانى)يه‌وه‌، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018, په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌  نێچيرڤان بارزانييه‌وه‌ كرد و تێيدا وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك وه‌زيران، هاوخه‌مى و هاوده‌رديى قووڵى خۆى بۆ كۆچى ناواده‌ى (دلۆڤان ئيدريس بارزانى) له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران و ته‌واوى خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى.

ئه‌ردۆغان دووپاتيكرده‌وه،‌ كه‌ له‌م كۆسته‌دا هاوخه‌م و هاوده‌ردى نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانييه‌ و هيواى خواست ئه‌مه‌ دوايين خه‌م و كۆستى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان بێت و خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى سوپاسى  ئه‌ردۆغانى كرد و پێزانينى خۆى بۆ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى و سه‌رخۆشيكردن و هاوخه‌مييان ده‌ربڕى.