بارسێلۆنا به‌شێوازێكی دراماتیكی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بڕی
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا زنجیره‌یه‌ك رووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا
له قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی رۆمای كرد و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
له گێمی یه‌كه‌م دی رۆسی له خوله‌كی 38 گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆمار كرد، دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م دیسان كۆستاس مانۆلاس له خوله‌كی 55 گۆڵێكی دیكه‌ی به هه‌ڵه به‌خۆیان تۆمار كرد، به‌مه‌ش بارسێلۆنا بووه تاكه یانه له‌م وه‌رزه سوودی له 5 گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر وه‌رگرتووه كه له چامپیۆنزلیگ له هه‌ڵه له‌خۆیانیان تۆمار كردووه.
دواتر جیرارد پێكێ دوای 2 ساڵ دابڕان له گۆڵكردن له چامپیۆنزلیگ گه‌ڕایه‌وه و له خوله‌كی 59 گۆڵی ژماره 12ـی له مێژووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 80 ئیدین دزێكۆ به تۆماركردنی گۆڵێك بۆ رۆما جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام دوای 7 خولهك لویس سوارێز وه‌ڵامی دایه‌وه و دوای زیاتر له ساڵێك له چامپیۆنزلیگ به تۆماركردنی گۆڵێك بێده‌نگی شكاند.
له‌و یارییه‌دا تیر شتیگن گۆڵپارێزی بارسا یاری ژماره 50ـی له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا له پاڵه‌وانێتییه ئه‌ورووپاییه‌كان تۆمار كرد.