لیڤه‌رپوول به 30 خوله‌ك مانچێسته‌ر سیتی تێك‌شكاند
لیڤه‌رپوول تاكه یانه له‌م وه‌رزه 3 جار تۆڕی مان سیتی بهه‌ژێنێت
له قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له نێو یاریگه‌ی ئانفیڵد یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانی تووشی شكستێكی جه‌رگبڕ كرد و به 3 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 12 محه‌مه‌د سه‌ڵاح شریتی گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوولی بڕی و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 21 چامپه‌رلین گۆڵی دوومی بۆ رێدز زیاد كرد.
پاشان له خوله‌كی 31 سه‌یدۆ مانی گۆڵی سێیه‌م و كۆتایی یانه‌كه‌ی له‌م یارییه تۆمار كرد، به‌مه‌ش یانه‌ی لیڤه‌رپوول بووه تاكه یانه له‌م وه‌رزه بتوانێت 3 گۆڵ له سیتیزن بكات.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ سه‌یدۆ مانی گۆڵی 16ـه‌می له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش باشترین وه‌رزی ئه‌و یاریزانه‌یه له‌وه‌ته‌ی له 2014ـه‌وه روویكردۆته پرێمه‌رلیگ.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یه‌كه‌م وه‌رزی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول بووه خاوه‌نی 38 گۆڵ.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌م وه‌رزه رۆڵی له تۆماركردنی 49 گۆڵ هه‌بووه، (38 گۆڵ و 11 ئاسیست).