بن سه‌لمان: ئه‌مريكا هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده‌ى له عێراق ئه‌نجامدا
ئه‌مريكا دوو هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه، كه يه‌كێكيان كوشنده بوو
K24 – هه‌ولێر:
جێنشينى سعووديه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، رايگه‌ياند، "ئه‌مريكا دوو هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه، كه يه‌كێكيان كوشنده بوو".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (تايم)ـى ئه‌مريكى، بن سه‌لمان گوتى: "هه‌ڵه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا ده‌ستتێوه‌ردان بوو له عێراق، كه هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده بوو".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌و بڕوايه‌دام، دواى كۆتايهاتنى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان، ده‌بوايه ئه‌مريكا جه‌خت بكاته سه‌ر گۆڕينى ئه‌فغانستان له ده‌وڵه‌تێكى لاوازه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكى سرووشتى".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌ى دووه‌ميش، بن سه‌لمان گوتى: "هه‌ڵه‌ى دووه‌مى ئه‌مريكا، كشانه‌وه بوو له عێراق. هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سوپاى عێراق بوو. كه ئه‌م دوو هه‌ڵه‌يه بوونه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى گه‌وره‌تر له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا".
بن سه‌لمان هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ڵه‌كان به‌رده‌وام رووده‌ده‌ن، ئێمه مرۆڤين، هه‌ڵه ده‌كه‌ين. ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه چۆن بير له‌وه بكه‌ينه‌وه، هه‌رچه‌ندى پێمان ده‌كرێت كاريگه‌رى ئه‌و هه‌ڵانه كه‌مبكه‌ينه‌وه".
سه‌رچاوه: تايم
ئ.ر