سعووديه قه‌ته‌ر ده‌كاته دوورگه‌يه‌كى ناو ده‌ريا
پرۆژه‌كه له ماوه‌ى ته‌نيا 12 مانگدا ئه‌نجام ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (سه‌بق)ـى سعووديه، بڵاويكرده‌وه، رياز سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرۆژهيهكه، كه به ئه‌نجامدانى، قه‌ته‌ر ده‌بێته دوورگه‌يه‌كى دابڕاو له وشكانى.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، سعووديه به نيازه به درێژايى سنوورى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نۆكهندێكى ئاويى درووست بكات.
رۆژنامه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، 9 گه‌وره كۆمپانيا ئاماده‌ن كارى تێدا بكه‌ن. پرۆژه‌كه له ماوه‌ى ته‌نيا 12 مانگدا ئه‌نجام ده‌درێت. له ئێستادا ته‌نيا چاوه‌ڕێى ره‌زامه‌ندى رهسمييه.
به گوێره‌ى نه‌خشه‌ى پرۆژه‌كه، نۆكه‌نده‌كه له ده‌روازه‌ى سه‌لواى سنوورى نێوان سعووديه و قه‌ته‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌ره‌و ناوچه‌ى لسان خور عهديدى سه‌ر كه‌نداو.
سنوورى وشكانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ سعووديه ته‌نيا 60 كيلۆمه‌تره.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سرووشتى ناوچه‌كه له‌باره بۆ هه‌ڵكه‌ندنى ئه‌و نۆكه‌نده، به‌و پێيه‌ى ناوچه‌يه‌كى بيابانى و لمييه و تاوێره به‌رد و شاخى لێ نييه و ته‌ختانه. هه‌روه‌ها رێڕه‌وى نۆكه‌نده‌كه ناكه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى هيچ ئاوايى و دێهاتێك و ناوچه‌يه‌كى كشتو‌كاڵى نييه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، نۆكه‌نده‌كه 200 مه‌تر پاند و 15 تا 20 مه‌تر قوڵ بێت و درێژييهكهشى 60 كيلۆمه‌تره. به جۆرێك له توانايدا هه‌يه كه‌شتيگه‌لى بازرگانى گه‌وره‌ى پێدا تێپه‌ڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر درێژيان 295 مه‌تر و پانيان 33 مه‌تر و ئاستى نوقومبوونيان له ئاو 12 مه‌تر بێت.
پرۆژه‌كه به بودجه‌ى 2.8 مليار رياڵى سعوودى له ماوه‌ى 12 مانگدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هاوكات ناوچه‌كه ده‌كرێته گه‌شتيارى و به درێژايى نۆكه‌نده‌كه كۆمه‌ڵگه‌ى گه‌شتوگوزارى تێدا بنياتده‌نرێت و پێنج هۆتێلى سه‌ره‌كى تێدا ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: سه‌بق
ئ.ر