توركيا خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داگير ده‌كات و ئه‌مريكا و رووسيا بێده‌نگن
نووسه‌ر و شاره‌زاى رووسيى، ئيليا پۆلۆنسكى، له وتارێكدا، پرسيارى ئه‌وه‌ى وروژاندووه
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و شاره‌زاى رووسيى، ئيليا پۆلۆنسكى، له وتارێكدا، پرسيارى ئه‌وه‌ى وروژاندووه، له كاتێكدا توركيا سه‌رقاڵى داگيركردنى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، رووسيا و ئه‌مريكا بۆچى بێده‌نگيان هه‌ڵبژاردووه.
پۆلۆنسكى، وتاره‌كه‌ى كه له رۆژنامه‌ى (ڤۆينيه ئۆبزرينيه) بڵاويكردووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: "پێش چه‌ند رۆژێك، نوره‌دين جانيكلى، هۆشدارى دايه فه‌ره‌نسا له‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووريا بكات. سه‌رۆكى ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ربازييه‌ى توركيا رايشيگه‌ياند، تيرۆريستان به ته‌واوى تێكشكاوون و هيچ هۆيه‌ك نييه بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى فه‌ره‌نسا بێته سووريا و هه‌ر ده‌ركه‌وتنێكى فه‌ره‌نسا، ماناى داگيركارييه".
ئێستا ئه‌نقه‌ره په‌لى كوتاوه بۆ زۆر شوێنى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌تا هێزه‌كانى له سووريا و عێراقدا و له قه‌ته‌ريش خه‌ريكى دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازييه. سه‌رۆكى توركياش، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان نه‌يشاردووه‌ته‌وه، كه ئه‌نقه‌ره ده‌خوازێت باڵ بكێشێت به‌سه‌ر عێراق و سووريادا.
له خۆرئاوا ره‌فتاره‌كانى توركيا له دژى كورد، به ره‌فتارى "ئيستفزازى"يانه ناوده‌به‌ن. به تايبه‌تى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر هێزه كوردييه‌كان له سووريا.
تا ئێستا رووسيا هيچ هه‌ڵوێستێكى ئه‌وتۆى سه‌باره‌ت به‌و داگيركارييانه‌ى توركيا له عێراق و سووريا نه‌گرتووه‌ته به‌ر. ئه‌مه له كاتێكدايه، له به‌رژه‌وه‌ندى رووسيا نييه، توركيا له رێى سه‌ربازى و سياسييه‌وه خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داگير بكات. هه‌روه‌ها ئێرانيش بێده‌نگه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه بێده‌نگييه‌كه‌ى ئه‌مريكايه، له كاتێكدا ئه‌و وڵاته زۆر كارى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كورد ده‌كرد و سه‌رپه‌رشتى ده‌كردن، به‌ڵام ئێستا ئه‌ويش هيچ كاردانه‌وه و كارێك ئه‌نجام نادات. ئه‌وه‌ش روونه كه ناوه‌نده كاريگه‌ره‌كانى سياسه‌ت له واشنتن له‌و بڕوايه‌دان هه‌ژموونى توركيا له‌سه‌ر سووريا و عێراق باشتره له هه‌ژموونى ئێران و رووسيا. هه‌رچه‌نده ئه‌ردۆغان نه‌چووه‌ته ناو ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ئه‌وروپا به سه‌رپه‌رشتى له‌نده‌ن له دژى مۆسكۆ گرتوويه‌تيه به‌ر، هه‌رچه‌نده رووسيا له هه‌ڵوێستى توركيا ته‌واو رازى نييه، به‌و پێيه‌ى توركيا ده‌يه‌وێت له كاتێكدا زلهێزه‌كان خه‌ريكى شه‌ڕى ساردى نێوانيانن، ئه‌و جێ پێى خۆى له سووريا و عێراق قايم بكات.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ه