سوپای توركیا ژیانی گوندنشینانی دەڤەری برادۆست تاڵ دەكات
"زیاتر لە 19 كیلۆمەتر ھاتووەتە نێو خاكی ھەرێمی كوردستان"
K24 - سۆران
تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ ماوه‌ی نزیكەی حه‌وت كاتژمێر گوند‌و ئاواییه‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان بۆردوومان و تۆپبارانكرد. به‌و هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی برینداربوون و 120 خیزانیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و شه‌ش گوندیش به ته‌واوی چۆڵكران و سوپای توركیاش 19 كیلۆمه‌تر سنووری ھەرێمی كوردستانی بەزاندووە.
فایزه سلێمان، دانیشتووی گوندی لێلكانه له ده‌ڤه‌ری برادۆستی سه‌ر به شاره‌دێی سیده‌كان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئه‌وان ماوه‌ی نزیكەی حه‌وت كاتژمێر له‌ژێر تۆپباران و بۆردوومانی چڕی تۆپخانه‌و بۆردومانی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیادابوون، ئێستاش له‌دووره‌وه ده‌ڕواننه گونده‌كه‌یان و جموجۆڵی سه‌ربازه‌كانی توركیا له به‌رزاییەكانی پشت گونده‌كه‌یان ده‌بینن بۆیه نه ده‌توانن بگه‌ڕینه‌وه گونده‌كه‌یان و نه شوێنیكیش شك ده‌به‌ن بۆی بچن. ئەو باس لەكاتی دەستپێكردنی تۆپبارن و بۆردوومان بۆسەر گوندەكەیان دەكات و دەڵێ: "منداڵەكانمان لەدەرەوە خەریكی یاریكردن بوون، لەناكاو دەنگی تەقینەوەی تۆپ لە گوندەكەمان ھات و منداڵەكان ترسان و ھەموو منداڵەكانمان بردنە ژورەوە، دواتر منداڵەكانمان ناردنە ناو شارەدێی سیدەكان".
ھونەر سلێمان، ھاووڵاتییەكی دیكەی دەڤەری برادۆستە بە كوردستان24 گوت: "بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای توركیا جارێكی دیكە گوندەكانمان چۆڵ دەبنەوە، ئێستا نەك ھەر ناتوانین بچینەوە ناو گوندەكانمان، بەڵكو ناتوانین لە شاخەكانیش مەڕ و ماڵاتمان بلەوەڕێنین".
ھاووڵاتییەكی دیكەی ئەو ناوچەیە بەناوی سەفەری ئەبوبەكر، گوتی: "لەگەڵ نزیكبوونی سوپای توركیا بۆ گوندەكەمان، خەڵكی گوند ھەندێكیان فریا نەكەوتن كەلوپەلی پێویستیش لەگەڵ خۆیان ببەن و ماڵەكانیان جێھێشت".
ئیحسان چەلەبی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان بە كوردستان24 راگەیاند: "تائێستا سوپای توركیا زیاتر لە 19 كیلۆمەتر ھاتووەتە نێو خاكی ھەرێمی كوردستان".
ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی سوپای توركیا به ئامانجی لێدانه له‌بنكه و باره‌گاكانی پارتی كریكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سێكوچكه‌ی سنووری نێوان باشوور، باكوور، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و نزیكبوونه‌وه‌یە له قه‌ندیل، تائێستاش حكوومه‌تی عێراق له‌مباره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.
ھ.م