"به‌هۆی هه‌ژموونی ئێرانه‌وه ئه‌مریكا روو له هه‌ولێر و پشت له سلێمانی ده‌كات"
ئه‌مریكییه‌كان په‌یامی نیگه‌رانی ده‌ده‌نه سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی
K24 - هه‌ولێر:
ئیداره‌ی ئه‌مریكا له په‌لهاویشتنی ئێران و زیادبوونی هه‌ژموونی له پارێزگای سلێمانی زۆر نیگه‌ران بووه‌و نیگه‌رانی توندی خۆیان به به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاندووه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم" كه له‌ژێر ناونیشانی "واشنتن هه‌ژموونی خۆی له هه‌ولێر زیاد ده‌كات و له سلێمانی ده‌كشێته‌وه" و له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری كورده‌وه كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه نوسیوویه‌تی: "باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بێزاری توندی واشنتنیان له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی تاران له درووستكردنی بڕیار له ناو سلێمانی و ته‌نانه‌ت ناو یه‌كێتیش به سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه راگه‌یاندووه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی "بغداد الیوم" ده‌ڵێت: "ئه‌مریكییه‌كان به سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان گوتووه، ئاماده‌نین له‌ژێر سێبه‌ری ئێران‌دا به‌رده‌وامی به پاڵپشتی سیاسی و سه‌ربازی بده‌ین" له‌م رۆژانه‌ی دواییشدا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی به‌هێزكردنی هه‌ژموونی واشنتن له هه‌ولێر ده‌درێت".
قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له كاتێكدایه، به‌شێكی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه له رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و رێككه‌وتنی ژێر به ژێری راده‌ستكردنی كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی به چاودێری راسته‌وخۆی ئێران به‌شداربوون، قوڵی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و كاریگه‌رییه‌كانی تاران ناشارنه‌وه‌و له چه‌ند لێدوانێكدا به راشكاوی باسی په‌یوه‌ندی به‌تینی خۆیان له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیش كرد.
به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ریگه له‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئێران بگرێت كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق دایڕشتووه‌و ده‌یه‌وێت میلیشیا شیعه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی باڵ به‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكێشن، وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و عێراق، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی پێكردووه.