عەبادی پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە دەكات

سەرەخۆشی لە سەرۆك مەسعود بارزانی دەكات

K24 - ھەولێر

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، بەبۆنەی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، سەرەخۆشی لە سەرۆك مەسعود بارزانی دەكات.

لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق، كە لە 25/9/2017 ئەنجامدرا یەكەم جارە پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامبدرێت.

پێشتریش لە رۆژی 2 نیسانی2018، حەیدەر عەبادی، بۆ دەربڕینی ھاوخەمی خۆی بەبۆنەی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە كردبوو.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 2/4/2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، كۆچی دوایی كرد. بەو بۆنەیەوە چەندین سەرۆك و سەركردەی جیھانی و ناوچەكە و ناوخۆیی، لە رێگەی بەشداریكردن لە پرسە و پەیوەندی تەلەفۆنی و پەیامی تایبەت، سەرەخۆشیان لە سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كرد.