سعوودیه چه‌ند عه‌مره‌كارێك ناچار ده‌كات ئاوی زمزم بڕێژن
تا ده‌به ئاوه‌كان به‌تاڵ نه‌كه‌ن رێگه‌یان پێناده‌ن بڕۆن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه، ژماره‌یه‌ك عه‌مره‌كاری ئه‌رده‌نییان ناچار كرد، ئاوی زمزم كه له مه‌ككه‌وه هێنابوویان بڕێژن، ئینجا رێگه‌ی پێداون بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانییان.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، پاسه‌وانی سنووری سعوودیه، له‌سه‌ر خاڵی سنووری "حالة عمار"ی نێوان ئه‌رده‌ن و سعوودیه، چه‌ند عه‌مره‌كارێك ناچار ده‌كات، ئه‌و ده‌به ئاوانه به‌تاڵ بكه‌ن، كه ئاوی زمزمیان تێكردووه و به نیازن بیبه‌نه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، له‌و خاڵه سنوورییه رێگه‌نادرێت عه‌مره‌كاره ئه‌رده‌نییه‌كان بپه‌ڕنه‌وه وڵات، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی ئاوی زمزمه‌كه‌یان به‌تاڵ ده‌كه‌ن و ته‌نها به‌شی پێداویستی خۆیان، كه ده‌به‌یه‌كی 10 لیترییه پێده‌هێڵنه‌وه.
دواى رووداوه‌كه‌ش، باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، رێگه به عه‌مره‌كاران ده‌درێت ته‌نها یه‌ك ده‌به ئاوى زمزم له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رنه‌وه نه‌ك زیاتر، ئه‌و رێكاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه رێگری بكه‌ن له‌و بازرگانییه‌ی كه به‌و ئاوه‌وه ده‌كرێت.
باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به گوێره‌ی بڕیاری شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پرۆژه‌ی تایبه‌ت بۆ گه‌یاندنی ئاوی زمزم بۆ هه‌ردوو شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره، به پێشكه‌وتووترین سیسته‌م جیبه‌جێكراوه و ئاوه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌خرێته ده‌به‌ی 10 لیتری و 50 لیترییه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌ش، ئامانج له‌و كاره رێگریكردنه له بازرگانیكردن به ئاوی زمزم.
ا. م