ئارێز عه‌بدوڵڵا: به‌ڵێنه‌كانی به‌غدا له‌ باره‌ى كورده‌وه‌ ته‌نیا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌

نابێت كورد پشت به‌ به‌غدا ببه‌ستێت

K24 – هه‌ولێر:

ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نيشتمانى كوردستان، له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، به‌ڵێنه‌كانی به‌غدا بۆ كورد ته‌نیا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ و نابێت كورد پشت به‌ به‌غدا ببه‌ستێت.

له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ ‌به‌رنامه‌ی باسی رۆژى كوردستان24، ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نيشتمانى كوردستان، له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، گوتى: ته‌نیا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ڵێن به‌ كورد ده‌درێت و دواتر هیچی جێبه‌جێ ناكرێت.

بڕياره‌ رۆژى 12ى ئايار/ مايۆى داهاتوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئيتيحادى به‌ڕێوه‌بچێت.