رووسيا دژى ئيسرائيل هاته ده‌نگ
داوايكرد، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ و شه‌فاف له "رووداوى كوژرانى به‌شدارانى رێپێوانى گه‌وره‌ى گه‌ڕانه‌وه" بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، "به‌كارهێنانى توندوتيژى هه‌ڕه‌مه‌كيانه‌ى ئيسرائيلى له دژى دانيشتوانى مه‌ده‌نى غه‌ززه ره‌تكرده‌وه" و داوايكرد، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ و شه‌فاف له "رووداوى كوژرانى به‌شدارانى رێپێوانى گه‌وره‌ى گه‌ڕانه‌وه" بكرێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، له 30ى ئازار/ مارسى رابردووه‌وه خه‌ڵكى غه‌ززه به‌شدارى له هه‌ڵمه‌تێكى ميللى فراوان به ناوى رێپێوانى گه‌وره‌ى گه‌ڕانه‌وه له ناوچه سنوورييه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن".
وه‌زاره‌ته‌كه راشيگه‌ياندووه، "به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان، هێزه‌كانى ئيسرائيل چه‌كى ئاگرييان بۆ رێگرتن له خۆپيشاندانه‌كان به‌كارهێناوه و رۆژانى 6 و 7ى ئه‌م مانگه 10 هاووڵاتى فه‌له‌ستينى كه يه‌كێكيان رۆژنامه‌نووس و دووانيان تازه‌پێگه‌يشتوو بوون گيانيان له‌ده‌ستداوه و زياتر له هه‌زار هاووڵاتى ديكه به هۆى به‌ركه‌وتنى گازه‌وه بريندار بوون و له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا 30 هاووڵاتى فه‌له‌ستينى گيانيان له‌ده‌ستداوه و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئيسرائيليش به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى كه‌رتى غه‌ززه‌يان بۆردومان كردووه".
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌كارهێنانى توندوتيژى هه‌ڕه‌مه‌كيانه دژى دانيشتوانى مه‌ده‌نى، كارێكه مه‌حاڵى قبووڵكردنه. داوا له هه‌ردوولايه‌نى ئيسرائيل و فه‌له‌ستينييه‌كان ده‌كه‌ين، هه‌نگاوێك نه‌نێن ببێته هۆى گرژبوونى زياترى ره‌وشه‌كه".
داواشيكرد، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ و شه‌فاف له‌و رووداوانه بكرێت و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، پێويسته سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، داواى ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه بكات.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر