په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر: تاقيكردنه‌وه‌كانى كۆتايى ساڵ له‌ واده‌ى خۆياندا به‌ڕێوه‌ده‌چن

هیچ ئاستەنگێک بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان لە ئارادا نییە

K24 – هه‌ولێر:

بەشدار عەبدولخاڵق، بەڕێوبەری گشتيی پەروەردەی هەولێر لەبارەی وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بە کوردستان24ـى راگەیاند، له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە وادەی دیاریکراوی خۆی بەرێوەدەچێت و دواناکەوێت. ئاماژەی بەوەشدا، هیچ ئاستەنگێک بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان لە ئارادا نییە.